دوای بردنەوەیان لە فولهام و زیاتر نزیكبوونەوەیان لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دووپاتیكردەوە، یارییەكی زۆر باشیان ئەنجامدا، راستیەكەی لە 10 خولەكی سەرەتادا ئازاریان چەشت لەبەر ئەوەی فولهام وەك هەمیشە بەرگرییەكی باشی ئەنجامدا.

دوپاتیشیكردەوە، دەگەڕێنەوە بۆ مانچستەر و دواتر دەچنە لەندەن بۆ ئەوەی بەرامبەر تۆتنهام یاری بكەن، وەك یاری كۆتاییش لێی دەڕوانن تا بگەن بە نازناوەكە.

جەختیشی لەوە كردەوە، پێی وا نییە بە جیاوازی گۆڵ نازناوەكە بەدەستبهێنن، بەڵكو دەبێت بە جیاوزی خاڵ ئەو كارە بكەین، لەبەر ئەوە خۆیان بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەكەن.

گواردیۆلا ستایشی گڤاردیۆلی كردو وتی: ئەو پیاوێكی سەرسوڕهێنەرە، تەنانەت دوای یارییەكەی وڵڤەر یاریزانەكان سێ رۆژ پشوویان پێ درا بەڵام گڤاردیۆل بە تەنیا مەشقی دەكرد.

دەشڵێت: بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە بۆ پیشەكەی دەژی و لەبەر ئەوە گرێبەستێكی گەورەمان بۆ چەندین ساڵی داهاتوو واژۆ كردووە.