لە مۆندیالی بالەی کچان ئیتاڵیا بە ئاسانی لە بولگاریای بردەوە و فەرەنسا بە پۆڵەندا دۆڕا.

لە درێژەی یارییەکانی جامی جیهانی بالەی کچان، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بولگاریا رووبەڕووی یەکبونەوە.

کچانی ئیتاڵیا لەو یاریەدا بە ئاستێکی نایابەوە بینران و بە ئاسانی و بە سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەیان لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 11، 25 بە 22، 25 بە 19 خاڵ بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا رووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و بە سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، ژاپۆن و بەرازیل لە ئەڵمانیا و ئەمریکایان بردەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ژاپۆن پارێزگاریان لە پلەکانی یەکەم و دووەمی ریزبەندی کرد، پۆڵەندا چووە پلەی سێیەم، ئیتاڵیا لە پلەی شەشەمدایە.