لە یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا بایەر لیڤەركوزن و شتوتگارت رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، دوای تێپەڕینی 11 خولەك بۆنیفاس گۆڵێكی بۆ تیپەكەی ئەلۆنسۆ تۆماركرد، بەڵام دوای چوار خولەك میلۆت ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

لە تایمی دووەم، ئەمجارە شتوتگارت دەستپێشخەری كرد و دینیز ئونداڤ لە خولەكی 63 گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لیڤەركوزن لە خولەكی 88 گۆڵی یەكسانی تۆماركرد.

كاتی ئاسایی یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەربوون كۆتایی هات و راستەوخۆ پەنابرایە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە.

لە لێدانی یەكلاكەرەوە لیڤەركوزن بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و بووە براوەی نازناوەكە.