
لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەرووی توركیا بوەوە.
تایمی یەكەم، پورتوگالییەكان بەهێز دەركەوتن و لە خولەكی 21 بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی یەكەمی بۆ تۆماركرد، دوای حەوت خولەكی دیكەش لە ئەنجامی فشارەكان بەرگریكارێكی توركیا هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجامدا و گۆڵی دووەمی لە بەرژەوەندی پورتوگال لەخۆیان تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا، بە دیاریكراوی لە خولەكی 55 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەسیستێكی بۆ برونۆ فێرناندیز كرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەكەی نووسییەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و پورتوگال بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كرد، توركیاش سێ خاڵی هەیە و پلەی دووەمە.
لە یارییەكی دیكەی هەمان قۆناغیشدا جۆرجیا و چیك بە گۆڵێك یەكسانبوون، هەردووكیشیان خاوەنی یەك خاڵن و چیك لە پلەی سێیەم و جۆرجیا لە پلەی چوارەم دەبیندرێن