
لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی میلان میوانداری ئاتالانتا ی كرد.
لە تایمی یەكەم هەردوولا هەوڵی گۆڵ كردنیان هەبوو، وە گۆڵ تۆماركردنیش گەیشتە كۆتاییەكانی یارییەكە و لە خولەكی 45 ڕافایل لیاو گۆڵی یەكەمی بۆ میلان تۆماركرد، بەڵام پاش تەنیا دوو خولەك ئاتالانتا لەڕێی كۆبمینێرزەوە گۆڵی یەكسانیان تۆماركرد و تایمی یەكەم بە گۆڵێكی یەكسان بۆ هەردوولا كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم كۆبمینێرز لە خولەكی 59 لەڕێی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەم پێشكەوتنی بۆ ئاتالانتا تۆماركرد و سەرەڕای هەوڵەكانیان میلان نەیانتوانی گۆڵی یەكسان تۆماربكەن و یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژوەندی ئاتالانتا كۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش ئاتالانتا گەیشتە یاریی پێش كۆتایی و میلانیش ماڵئاوایی لە جامی ئیتاڵیا كرد.