لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمی لە خولی ئیتاڵیا ، ئۆلیڤیێر جیرۆدی هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیادا وەك باشترین گۆڵپارێز دیاریكرد دوای ئەوەی یانەكەی لە هەلیكی مەترسیدار ڕزگاركرد.

جیرۆد ڕۆڵی ڕزگاركەری بینی لە دوایین یاری ئەی سی میلان بەرامبەر جەنەوا، كە بە بردنەوەی یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر كۆتایی هات ، دوای ئەوەی مایك ماینیانی گۆڵپارێز بە كارتی سوور دەركرا، بۆیە جیرۆد بووە گۆڵچی یانەكە و بەرگری لە تۆڕی یانەكەی كرد لە كۆتا خولەكەكانی یارییەكە.