لە كۆمەڵەی چوارەمی كۆپا ئەمریكا، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر كۆستاریكا یاریكرد.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی بەرازیل ئاستیان باشتر بوو بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا، كوڕانی سامپا بەردەوام بوون لەسەر هێرشەكانیان و چەند جاریك نزیك بوون لەهەژاندنی گۆڵی بەرامبەر، بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان بێ ئەنجام دەرچوون، سەرەنجام یاریەكە بە یەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

لە یاریەكی تری هەمان كۆمەڵە، هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا رووبەڕووی پاراگوای بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، كۆڵۆمبیا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەكەدایە، بەرازیل و كۆستاریكا خاوەنی یەك خاڵن و پاراگوای خاڵی نییە و لە پلەی چوارەم و كۆتاییدایە.