
لە یارییەكی هەفتەی 20ی خولی رۆشەنی سعودیە یانەی نەسڕ میوانداری لە یانەی فەتح كرد لە یاریگای ئەوەل پارك.
تایمی یەكەم، نەسڕ لە خولەكی 17 لە رێگەی سەركردەكەیەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆیە گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 29 ئەنجامەكەیان بەسەردا یەكسان كرایەوە و ئەو تایمە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، نەسڕ كۆنترۆڵی یاریگای كردوو لە خولەی 72 ئۆتاڤیۆ بە لێدانێكی سەری نایاب گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆماركرد.
ئەنجامی یارییەكە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی نەسڕ كۆتای هات و یانەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دەبیندرێن.