
لە یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی رۆشەنی سعودی یانەی ئیتحاد بە سەركردایەتی كەریم بنزیمە بووە میوانی تەعاون و یاریەكەیان بە یەكسانی كۆتایی پێهات.
تایمی یەكەم، یاریەكی تەكنیكی و بەهێزی بە خۆیەوە بینی لە لایەن هەردوو یانەوە و لەدوای چەند هێرشێكی یانەی ئیتیحادی میوان لە خولەكی 22 لە رێگەی ئەستێرە و سەركردە فەرەنسیەكەی، كەریم بنزیمە بە لێدانی سەر گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد،دوای ئەو گۆڵەش هەمان یاریزان واتە كەریم بنزیمە گۆڵێكی دیكەی تۆمار كرد بەڵام ئەم جارە لە سوودی یانەی خاوەن یاریگا بوو و لە خولەكی 26 بە هەڵە گۆڵێكی لەخۆیان تۆمار كرد و ئەو تایمە بە یەكسان بوون كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، دوای گۆرانكاریەكانی راهێنەر بە ئامانجی ئەوەی گۆڕانكاری لە ئەنجامی یاریەكەدا بكەن ، بەڵام هیچ كامیان سەركەوتوو نەوون لە گۆڕینی ئەنجامەكە و یاریەكە بە یەكسانی و بە وەرگرتنی خاڵێك بۆ هەردوو لا بە كۆتا هات.
بەم ئەنجامەش تەعاون بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی سعودی دەبینرێت و ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ پلەی سێیەمە.