
لە یارییەكی هەفتەی 33ی خولی ئەڵمانیا، بروسیا دۆرتمۆند پشووی بە یاریزانە سەرەكیەكانیدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ماینز.
تایمی یەكەم، ماینز بە سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 12 و 19 و 23 دۆرتمۆندی شۆككرد، ئەو ئەنجامەش كۆتایی بە نیوەی یەكەم هێنا.
لە تایمی دووەمدا، هەردوولا چەند گۆڕانكارییەكیان ئەنجامدا و زەرد پۆشەكان هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیان دەدا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان شكستی هێنا.
لە كۆتاییدا سێ گۆڵی خاوێن بووە ناونیشانی ئەنجامی یارییەكە لە بەرژەوەندی ماینز.
بەم ئەنجامە ماینز 32 خاڵی هەیە و پلەی 15یە، دۆرتمۆندیش بە 60 خاڵەوە لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت.