
لە هەفتەی 34 و كۆتا خولی یارییەكانی ئەڵمانیا بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە ئۆگسبۆرگ كرد.
تایمی یەكەم، لیڤەركوزن زەبری خۆی لە یانەی میواندا و لە خولەكەكانی 12 و 27 دوو گۆڵی لە رێگەی بۆنیفاس و ئەندیخەوە تۆماركرد و كۆتاییان بە نیوەی یەكەم هێنا.
لە تایمی دووەمدا، ئۆگسبۆرگ ویستی بگەڕێتەوە كەشی یارییەكە و گۆڵیكیشی لە خولەكی 62 تۆماركرد، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیك لە بەرژەوەندی لیڤەركوزن كۆتایی هات و لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیان نازناوی خولەكەیان بەرزكردەوە.
لیڤەركوزن توانی ئەم وەرزەی خولەكە بەبێ شكست بەڕێ بكات و نازناوەكە بەدەستبهێنێت.
جیا لەوەش لە دوو یاری دیكەدا هۆفنهایم بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شكستی بە بایرن هێنا و دۆرتمۆندیش چوارینەیەكی بێ وەڵامی لە دارمشتات كرد و بە بردنەوە كۆتایی بەم وەرزەی خولەكە هێنا.