
لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا، یانەی هیلال لە یاریگایی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیتیحادی هاونیشتیمانی كرد.
لە تایمی یەكەم هیلالی خاوەن یاریگا بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كردبوو، ئەمەش وایكرد چەند جارێك نزیك بن لە گۆڵ تۆماركردن، بەڵام هەوڵەكانیان تا كۆتاییەكانی یارییەكە ئەنجامی نەبوو، لە كۆتاییەكاندا لە خولەكی 40 میترۆڤیچ بە لێدانێكی سزا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و تەنیا دوو خولەك دواتر سالم دەوسەری ئەنجامەكەی كرد بە دوو هێندە بەو ئەنجامەش ئەو تایمە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم هەردوولا چەند هێرشێكیان هەبوو بۆسەر گۆڵی یەكتر بەڵام هیچ گۆڵێكی تر نەبینرا و تاكە رووداوی گرنگی ئەو تایمە وەرگرتنی كارتی سور بوو لەلایەن ئێنگۆلۆ كانتیەوە لە خولەكی 66دا.
بەم ئەنجامەش هەردوو یانە چاوەڕێی یاری گەڕانەوە دەكەن كە لە یاریگای یانەی ئیتیحاد لە 12ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت