
لە یارییەكانی یەكەمین هەفتەی پریمەرلیگ، چێڵسی میوانداری مانچستەر سیتی كرد.
لە تایمی یەكەم، مان سیتی باشتر بینرا و لە خولەكی 18ەش ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەكەمی بۆ تیپەگەی تۆماركرد.
لە تایمی دووەم، چێڵسی لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە چەندین هەوڵیدا بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆماركردن، لە بەرامبەردا لە خولەكی 84 كۆڤاسیچ گۆڵی دووەمی كوڕانی گواردیۆلای تۆماركرد و سەرەنجامیش یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە بردنەوەی سیتی كۆتایی پێهات.
لە یارییەكی تریشدا، برینفۆرد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە كریستاڵ پاڵاس هێنا.