
لە یارییەكی هەفتەی 26ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریاڵ بیتیس.
تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە ریاڵ مەدرید بە هێرشبردن دەستیپێكرد و لە خولەكی 10 دیاز گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، بەڵام كاردوسو لە خولەكی 34 ئەنجامەكەی هێنایەوە خاڵی دەستپێك.
لە تایمی دووەمدا، مێرەنگێ لە كەشی یارییەكە نەبوو، لە خولەكی 54یش بیتیس گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی لە رێگەی ئیسكۆ بە لێدانی سزا تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی بیتیس كۆتایی هات، بەو ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە 54 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە، بەڵام لە ئەگەری بردنەوەی بەرشەلۆنە بە جیاوازی سێ خاڵ دوادەكەوێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمشەو ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەگەر بردنەوە بەرامبەر بلباو بەدەستبهێنێت پلەی دووەمی بە ریاڵ مەدرید چۆڵ دەكات.