كوبۆ دوو ساڵە بە فەرمی ریاڵی جێهێشتووە و یاریزانی ریاڵ سۆسیدادە، یاریزانە ژاپۆنیەكە كە ساڵی 2019 لە یۆكۆهامای وڵاتەكەیەوە گواسترایەوە مەدرید، ساڵ لە دوای ساڵ بە خواستن دەنێردرایە دەرەوە و تا دواجار و بۆ هەمیشە لە هاوینی 2022 ریاڵ بە بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ یاریزانەكەی بە سۆسیداد فرۆشت.

لە رێككەوتنەكەی نێوانیاندا مەدریدیەكان مەرجێكیان جێگیركردووە بەوەی لە داهاتوودا مافی وەرگرتنی نیوەی ئەو بڕە پارەیان دەبێت كە سۆسیداد بە هەر یانەیەكی بفرۆشێت، ئێستاش بە گوێرەی نوێترین زانیاریی، لیڤەرپوول چاوی لە كڕینی ئەستێرە ژاپۆنیە 23 ساڵانیەكەیە و دەنگۆ هەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج دەكات.

ئەگەر ئەو گواستنەوەیە سەربگرێت، ئەوا ڕیاڵ مەدرید بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی لە مامەڵەكەی نێوان لیڤەرپوول و سۆسیداد بەردەكەوێت و ئەویش گەشانەوەیەكی زۆر باش دەبێت بۆ سندوقی دارایی یانەكە.