
لە یارییەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، پاختاكۆر تاشكێنتی تاجیكستانی میوانداری هیلالی سعودیەی كرد.
لە تایمی یەكەم، هیلال كۆنترۆڵی یاریگای بەدەستەوەبوو بەڵام هێرشەكانی پاختاكۆر مەترسیدارتر بوون و لە خولەكی 29ش لە رێگای فلاماریۆنەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، هیلال باشتر بینرا و چەندین هێرشی برد بەڵام هیچان بەرهەمیان نەبوو، سەرەنجامیش یارییەكە بەو تاكە گۆڵەی تایمی یەكەم بەبردنەوەی پاختاكۆر تاشكێنتی تاجیكستانی كۆتایی پێهات.
وا بڕیارە یاری گەڕانەوەش لە یاریگای هیلال لە 11ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدیاربكەوێت.