ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێكەوتندا لەگەڵ رۆژنامەی زەئەتلەتیك وتی: هەموو ئەندامانی یانەكەلە دۆخێكی باشتردان، ئێمەش وەك یاریزان ئاستێكی زۆر باشمان لە یاریگادا هەیە و هەست بە بەهێزی دەكەین.

وتیشی: كاتێك ئەو ئامادەكارییە جەستەییە بەدەستدەهێنیت كەئێستا هەمانە، خەمی پاراستنی پێداویستییە جەستەییەكان لەیارییەكەدا ناخۆیت، هەروەها دەتوانیت بیر لەوە بكەیتەوە كە چۆن لەبەرامبەرەكەت ببەیتەوە، ئێمە دەزانین كە ئێستا لە دۆخێكیباشداین و هێز و قاچمان هەیە بۆ ئەوەی، ئەوەی پێویستمانەبیكەین.

لیڤا دەشڵێت: كاتێك زانیم فلێك هاتووەتە بەرشەلۆنە، زۆر دڵخۆش بووم چوونكە دەمزانی چی ڕوودەدات، زۆر كارم لەگەڵ كرد و پێویست ناكات زۆر قسە بكەین، لێك تێگەیشتنی باش لە نێوانماندا هەیە.

دوپاتیشیكردەوە، فلێك كەسێكی زۆر ڕاستەوخۆ و دادپەروەرە،تەنانەت لەگەڵ ئەو یاریزانانەشدا كە بەشداری ناكەن، هەوڵدەداتقسەیان لەگەڵ بكات و ڕاستییەكانیان پێبڵێت.

لیڤا جەختیكردەوە، ئێستا لەو شوێنەیە كە خەونی پێوەدەبینی، پلانی درێژخایەن دانانێت بەڵام لە دۆخێكی زۆر باشدایە و ڕەنگە دوای دوو سێ ساڵ هەست بە بەردەوامبوون لە یاریكردن نەكات.