پێش روبەڕوبوونەوەی جیۆرجیا، مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ بردنەوە و یارییەكی گرنگیان لە پێشە، جۆرجیا هەڵبژاردەیەكی بەهێزە و ئاستێكی باوەڕپێنەكراویان پێشكەش كردووە و تەنانەت دەیانتوانی لە چیك ببەنەوە.

باسی لەوەشكرد پێكهاتەكەی ئاشكرا ناكات بەڵام بێگومان لە پێكهاتەی سەرەكیدا یاری بە دیگۆ گۆستا دەكات و ئەو بڕیارەی ناگۆڕێت سەرەڕای ئەوەی ڕێزێكی زۆری هەیە بۆ سا و پاتریسیۆ.

سەبارەت بە رۆناڵدۆش وتی: كریستیانۆ لە پێكهاتەی سەرەكیدا دەبێت، وەرزی ڕابردوو لە یانەكەی خولەكی زۆر یاری كرد و بە تەواوی ئامادەیە، ئەفسانەكە یاریزانێكی بەئەزموونە و لەلایەن هاندەرانەوە خۆشەویستە.

راهێنەرەكە دەربارەی ناڕەزای و لێدوانەكانی جواو فێلیكسیش وتی: یاریكردن لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ یاریزانێكی تۆپی پێ گرنگترین شتە و هەمووان ئارەزووی كردنی دەكەن، یاریزانەكان لە مەشقەكاندا سەرسوڕهێنەرن و جواو ئامادەیە، ناتوانم لێدوان لەسەر ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكان بدەم، بەڵام دەزانم جواو یاریزانێكی ئاست بەرزی جیهانییە و كوالیتییەكی ناوازەی هەیە.