
رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویكردووەتەوە، یانە گەورەكانی سعودیە لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی تر بۆ یانەكانیان بەتایبەت محەمەد سەڵاح و كیڤن دی برۆین.
زە سەن ئاماژەی بەوەداوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودی بە یانەكانی راگەیاندووە كە هێشتا توانای ئەوەیان هەیە یاریزانی نوێ بگوازنەوە چونكە بڕی پارەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ ئەو كارە.
دەشڵێت، ئەو یانانە دڵنیان لەوەی كە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو ئەستێرەیە قورسە چونكە یانەكانیان بە نرخی كەم دەستبەرداریان نابن بەڵام ئەگر لەم هاوینەدا سەركەوتوو نەبوون ئەوا بە دڵنیاییەوە لە میركاتۆی زستانەدا هەمان هەوڵ دەدەن كە بە نرخێكی كەم بیانگوازنەوە یان لەو كاتەدا رێككەوتنیان لەگەڵدا بكەن كە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر پەیوەندیان پێوە بكەن بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەكانیان.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو یانەكانی سعودیە بڕە پارەیەكی زۆریان دەستكەوتووە لە پەخشكردنی یاریەكانیان، لە ئێستادا دەتوانن گرێبەستی نوێ ئەنجامبدەن بە بێ ئەوەی رووبەڕووی هیچ سزایەكی یاسایی ببنەوە.