
مێسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو كەسوكاری قوربانیان دەكەم بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی كە مەغریبی گرتەوە و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم و ئەوانەی زیانیان بەركەوتووە لەم كارەساتە ترسناكە هیوادارم بەهێز بن.
بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی مەغریب كاردانەوەی خەمناكی زۆری لە وەرزشدا بەجێهێشت بەو پێیەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و فەرەنسا بڕیاریاندا خولەكێك بە بێدەنگی پێش دەستپێكردنی یارییەكان بۆ قوربانیانی مەغریب بوەستن.
هەروەها یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا خولەكێك پێش یارییەكان بە بێدەنگی بۆستن لە یارییەكانی هەڵبژاردە و و یانەكانی سەر بە یەكێتی ئەوروپا تا 21ی ئەم مانگە وەك ماتەمینی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە بەهێزەكە.