
دوای ئەوەی بەرامبەر خلود یەكسانبوون، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نەسڕ وتی: من تاكە كەسم كە دۆخی تیپەكە دەزانم، بەو پێیە یاریزانەكان هەڵدەبژێرم، ئەوەی بەرامبەر خلود روویدا بەهۆی لەدەستدانی هەلەكانەوە بوو.
روونیشیكردەوە، كاتێك لە یارییەكدا سێ گۆڵت لێ تۆمار دەكرێت ئەوا بردنەوە قورسە، هەرچەندە گەڕانەوە و گۆڵیان تۆمار دەكرد بەڵام هەلێكی زۆریان لەدەستدا كە دەیانتوانی بەهۆیانەوە بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە قۆناغێكی سەختدان، بەو پێیەی كۆمەڵێك یاری و ئاڵانگاری بەهێزیان هەیە، بەڵام سەرچاوەی باشیان هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆیان ئامادە بكەن.
پیۆلی وتیشی: من ئەو كەسەم كە بڕیار دەدەم كێ یاری بكات، زیاتر لە ڕۆژێكە سالم نەجدی لە دۆخێكی سەختدایە، بۆیە پێم باشتر بوو ئەیمەن یەحیاش بخەمە ناوەوە.