نەیمار داسێلڤای بەڕازیلی كە هاوینی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە كرد، نزیكە لە گەڕانەوە یاریگاكان دوای ئەوەی نزیكەی 10 مانگە بەهۆی پێكان لە دوركەوتووەتەوە.

ئەستێرە بەڕازیلییەكە تەنیا پێنج یاری لەگەڵ یانە سعودییەكە ئەنجامداوە بەڵام یانەكەی لەوكاتەوە یاریزانەكە تووشی پێكان بووە چوار نازناوی بەدەستهێناوە.

نەیمار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا وتی: بەڵێن بە هاندەرانی یانەی هیلال دەدەم لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی هەموو ئەو پاڵەوانێتیانە دەدەین كە لەبەردەمماندایە.

وتیشی: كاتێك جارێكی تر دەگەڕێمەوە یاریگاكان، وا لە هاندەرانی یانەی هیلال دەكەم چێژ لە هەموو یارییەكان وەربگرن و ئاهەنگ بگێڕن بۆ بردنەوەی نازناوەكان.

دوپاتیشیكردەوە، هەموو هەوڵێك دەدات تا بە زووترین كات بگەڕێتەوە یاریگاكان و دووبارە چێژ لە ساتەكان نێو یاریگا وەربگرێت.