پێرێز دوپاتیکردەوە چاوەڕێی نازناوی 16ی چامپیۆنز لیگ دەکەن و ریاڵ مەدرید بەردەوام چیرۆکی دڵخۆشکەری هەیە.

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، دوای بەدەستهێنانی نازناوی ژمارە 15ی چامپیۆنز لیگ لەلایەن یانەکەیەوە رایگەیاند، شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکات بۆ ئەو ئاستەی بەردەوام پێشکەشیان کردووە.

پێرێز دەڵێت، دڵخۆشم بە بوونی ژمارەیک زۆری هاندەران لە جیهاندا کە هانی یانەکەمان دەدەن چونکە ئەوان یاریزانەکان بەرەو سەرکەوتن دەبەن، گێمی یەکەم باش نەبووین بەڵام گومانمان لە بردنەوە نەبووە.

دوپاتیشیکردەوە، بردنەوەی ئەم نازناوە سەرەتای خاڵێک کە وایان لێدەکات هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ژمارە 16 لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییەدا و بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەو ساتە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە دڵنیاییەوە زۆر دڵخۆشن چونکە نازناوی چامپیۆنز لیگ کارێکی ئاسان نییە، ریاڵ مەدرید چیرۆکێکی خۆشەویستی درێژخایەنی لەو پاڵەوانێتییەدا هەیە، تا کۆتایی دەجەنگێت و بە دڵنیاییشەوە شایستەی جامەکەن.

لە ستایش کردنی تۆنی کروسدا، ئەو یاریزانە خۆی بڕیاری وازهێنانی داوە تا لە لوتکەدا لە یاریکردن دووربکەوێتەوە، بێگومان یەکێکە لە ئەفسانەکانی ریاڵ مەدرید و بەردەوام دڵخۆشن بە بوونی.