
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، یانەی پاریس سان جێرمان جارێكیتر هەوڵەكانی دەستپێكردووەتەوە بەمەبەستی پەلكێش كردنی لامین یامالی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی بۆ یانەكەیان.
رۆژنامەكە رایگەیاندوە، ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانە فەرەنسیەكە بە كارگێڕی یانەكەی وتوە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجبكەن لە هاوینی ئەمساڵدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئەم ساتە هیچ رێككەوتنێك لە نێوان پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە نەكراوە چونكە یانە كەتەلۆنیەكە بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیان ببن.
رونیشیكردووەتەوە، ئەمە دووەمین هەوڵی پاریس لەپێناو گواستنەوەی یامال دەیدات لە كاتێكدا لە چەند مانگی رابردوودا 200 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی بەرشەلۆنە كردبوو بەڵام ئەو یانەیە ئەو ئۆفەرەی رەتكردەوە.
دوپاتیكردووەتەوە، سەرۆكی یانەكەی پایتەختی فەرەنسا سوورە لەسەر ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یامال چونكە بە باشترین یاریزانی دەبینن كە ببێتە شوێنگرەوەی كیلیان مباپێ و سەركردەی داهاتووی یانەكەیان.