
پێش روبەڕوبوونەوەی ئیسقلالی ئێرانی، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی نەسڕی سعودییە رایگەیاند، یارییەكی قورسیان لە پێشە بەرامبەر بە یانەیەكی بەهێز، بە بردنەوەی چەند یارییەك گەیشتوونەتە ئەم شوێنە و دەیانەوێت بەردەوامی بە ئاستە باشەكەیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا یارییەكی كیشوەری ئاسیا بەهێز بوونە و كێبڕكێی زۆری تێدایە، ئەوانیش وەك یانەی نەسڕ بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێن.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: كریستیانۆ ئەستێرەیەكی گەورەیە و ئیلهامبەخشە بۆ یاریزانەكان، ئەو ئامادەكارییەكی باشی كردووە و زۆر بە تامەزرۆییە بۆ ئەم یارییە.