رۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی لە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ رایگەیاند، هیچ هەستی بە نارەحەتی نەكردووە لە نەهاتنی ریاڵ مەدرید بۆ مەراسیمی باڵۆن دۆر.

باسی لەوەشكرد، دەیویست هەمووان ئامادەبن بەڵام دەبێت ڕێز لەبڕیاری هەمووان بگرێت هەرچەندە بە هەمان شێوە مامەڵەی نەكرد بەڵام ئەوان ئەوەی دەیانەوێت دەیكەن.

دوپاتیشیكردەوە، بۆ ساتێكیش نكۆڵی لەوە نەكردووە ئامادەی مەراسیمەكە ببێت ئەگەرچی نەیدەزانی خەڵاتەكە دەباتەوە، لەبەرئەوەی كاتێك بەشداری دەكەیت بەهای خۆت بەرز دەنرخێنیت ئەگەر براوەبیت یاخود نا.

روونیشیكردەوە، ساڵی رابردوو بەشداری مەراسیمەكەی كرد ئەگەر چی هالاند بەهێزترین ركابەربوو بەڵام پێی باشتربوو بەشداری بكات لەو ساتە ناوازەیە، چونكە چۆن بردنەوە گرنگە ئاواش دۆڕان گرنگە.