لە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردون بووەوە.

لە گەیمی یەکەمدا و لە خولەکی یەکی زیادکراو یەزن نەعیمات گۆڵێکی بۆ ئوردون تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە گەیمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 68 و 76 سەعد ناتق و ئەیمەن حسێن دوو گۆڵیان بۆ عێراق کرد و دواتر لە خولەکی 77 ناوبژیوانی یاریەکە ئەیمەن حسێنی یاریزانانی عێراقی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، لە خولەکەکانی 95 و 97 یەزن عەرەب و نزار مەحمود دوو گۆڵی تریان بۆ عێراق کرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردەوە.

بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی عێراق ماڵئاوایی کرد و ئوردون سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا.