
دوای شكستیان بەرامبەر مان سیتی لە یاری جامی قەڵغانی خێرخوازی ئیریك تێن هاگی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند، ئەنجامێكی قورسە، كاتێك ئاستت باشبێت و بدۆڕێیت بەڵام دەبێت قبوڵ بكرێت، هەروەها هەمووان هەست بە دڵتەنگی دەكەن.
تین هاگ وتیشی: ئاستێكی زۆر باشمان پێشكەش كرد، هەوڵیشماندا گۆڵی دووەم تۆمار بكەین، بەڵام نەمانتوانی ئەوە بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا نەمانتوانی پارێزگاری لە گۆڵەكەمان بكەین و ئەوەەش نائومێدكەر بوو.
دەشڵێت: لەگەڵ مان سیتی لە ئاستێكی تا رادەیەك یەكساندا بووین، فشارمان خستە سەریان، تۆپەكەمان كۆنتڕۆڵ كرد، هەروەها كۆمەڵێك هەلی زۆر باشیشمان هەبوو، لەبەر ئەوە لایەنە ئەرێنییەكانی ئەو یارییە وەردەگرین.
دوپاتیشیكردەوە، هیچ ئاماژەیك نییە تا بڵێت كاسمیرۆ دەڕوات بە پێچەوانەوە زۆر دڵخۆشن بەیەكەوە، ئەگەر شتێكیش هەبوو سەبارەت بە دی لیخت و مەزراوی ئەوا رایدەگەیەنن.