
دوای ئاشكرابوونی ناونیشانی حەوت یانەی گەیشتوو بە قۆناغی داهاتوو، راستەوخۆ تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی راكێشرا، هەرچەندە یاریی نێوان ئیپسویچ و نۆتینگهام هێشتا ئەنجام نەدراوە.
لە تیروپشكەكەدا، یانەی مانچستەر سیتی و بۆرنمۆس كە هەردووكیان لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاریی دەكەن رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و بە بەهێزترین یاریی دادەندرێت.
لە دوو یاریی دیكەی هەمان قۆناغیش فولهام بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس یاریی دەكات، ئەستۆن ڤێلاش رووبەڕووی پرێستۆن دەبێتەوە كە لە خولی پلە یەكەكان یاریی دەكات.
هەروەها یانەی برایتۆن چاوەڕێی ئەنجامی یارییەكەی ئیپسویچ تاون و نۆتینگهام دەكات و لە قۆناغی داهاتوو رووبەڕووی یەكێكیان دەبێتەوە، سەرجەم یارییەكانیش لە 29ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن.