رۆژنامەی زە سەنی سعودی بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەهلی سعودی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بەمەبەستی بەهێزتر كردنی پێكهاتەی یانەكەیان بۆ چەند ساڵی داهاتوو.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، كارگێڕی یانە سعودیەكە چاودێری كایل والكەری ئینگلیزی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەكەن و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە.

دوپاتیكردووەتەوە، یانەكەی شاری مانچستەر لارییان نابێت لە فرۆشتنی والكەر بەهۆی ئەوەی تەمەنی زۆرە بەڵام داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكەن و ئامادەنین بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ببن.

رونیشیكردووەتەوە، والكەر لە ئێستادا یەكێكە لە یاریزانە سەرەكییەكان لە پێكهاتەكەی پیپ گواردیۆلای راهێنەر بەڵام وەرزی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ و ناتوانێت لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە دەستبەرداری ببن.