
لویس دی لافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە كۆنفرانسی رۆژنامەنووسی پێش یاریەكەی ئیتاڵیا رایگەیاند، یاریكردن بەرامبەر ئیتاڵیا هیچ كاتێك ئاسان نییە و رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە لەبەرئەوە دەبێت ئامادەكاری باشی بۆ بكەیت.
دی لافۆنتی وتی: تەنیا ئامانجمان ئەوەیە بردنەوە بەدەستبهێنین تا سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی نەیشنز لیگ مسۆگەر بكەین و لە هەموو یاریەكدا بەو شێوەیە بیر دەكەینەوە كە یاری كۆتاییە بۆمان.
وتیشی: من هەموو كات هەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەم لە كارەكانمدا و مامەڵە لەگەڵ هەموو شتێكدا دەكەم كە پێویستمان پێی دەبێت، دەرفەتێكی مێژوویی لەبەردەمماندایە و ئەگەر سەركەوتوو بوین ئەوا ئارامیم پێدەبەخشێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەوە نەداوە كە كێ گۆڵچی سەرەكی دەبێت لە هەڵبژاردەكەیدا و هەریەكە لە كیپا و ئۆنای سیمۆن كێبڕكێیەكی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە.
دەشڵێت، 23 یاریزانی ئاستبەرزم هەیە و هەریەكە لە مۆراتا و مۆرینیۆ و خوسێلۆ دەتوانن سەركردایەتی هێڵی هێرشبردنی هەڵبژاردەكەمان بكەن لە ماوەی داهاتوودا.