
لە یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكانی ئۆڵۆمپیاد و لە كۆمەڵەی یەكەمدا، هەڵبژاردەی فەرەنسای میواندار رووبەرووی ئەمریكا بوەوە.
تایمی یەكەم، فەرەنسا باشتر یاری كرد و هێرشەكانی بۆسەر گۆڵی ئەمریكا دەستپێكرد بەڵام نیوەی یەكەم هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا.
لە تایمی دووەمدا، كەڵەشێرەكان دەستیان بە تۆماكردنی گۆڵكرد و لە خولەكەكانی 61 و 69 و 85 سێ گۆڵیان لە رێگەی لاگازێت و ئۆلیز و بادی هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سودی فەرەنسا كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمیان گرتووە، ئەمریكاش دووەمە بە سێ خاڵ.