
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دانی بەوەدانا كە شكستە گەورەكەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە زیانی بە یانەكەی گەیاندوە بەڵام دوپاتیكردەوە كە هەندێك خاڵی ئەرێنیش لە یاریەكەدا هەبووە.
ئەنچیلۆتی لەدوای یاریەكە بە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاگەیاند كە ئەنجامی یاریەكە ئازاریان دەدات بەڵام گرنگ نیە، یاریەكی باش بوو لەگەڵ چەند شتێكی ئەرێنی بەڵام ئەوەی سەیربوو تۆڕی گۆڵی بەرشەلۆنە بوو كە وادیاربوو دیوارێك لەناو گۆڵەكەدا دانرابێت.
وتیشی: یاریەكی باشمان ئەنجامدا و بۆ ماوەی كاتژمێرێك بە تۆپەوە و بەبێ تۆپیش باش دەركەوتین بەڵام لەكۆتایدا هاوسەنگیمان لەدەستدا و دوو گۆڵی ترمان لێ تۆماركرا.
لەبارەی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆریشەوە ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە دوپاتیكردەوە كە ڤینیسیۆس بەباشی یاریكرد و دوو جار تۆپی بەر ستۆنی گۆڵ كەوت بەڕاستی وەك پاڵەوانێك دەركەوت.