
پاش ئەوەی بەفەرمی جود بیلینگهامی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێكان هات و نزیكەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەویتەوە، كارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەر بریاریداوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەكە یاری بە لۆكا مۆدریچ بكات.
تۆری ریلیڤیۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە، كارلۆ جگە لە مۆدریچ دەتوانێت یاری بە براهیم دیازی مەغریبی و ئاردا گولەری توركی بكات، بەڵام راهێنەرەكە دەیەوێت سوود لە ئەزموونی ئەستێرە كرواتییەكە ببینیت رۆڵی ناوەراستكاری سەرەكی پێبدات تاوەكوو جود بێلینگهام دەگەرێتەوە یاریگاكان.
لۆكا لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاستێكی باشی پێشكەشكردووە، بەڵام بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییوە، وەك یاریزانی جێگرەوە مامەڵەی لەگەڵدادەكرێت و پیكهاتەی سەرەكی یانەكەی لەدەستداوە.
ئەستێرە 38 ساڵانەكە لەگەڵ قەڵای شاهانە بەشداری 536 یاریكردووە و لەو ماوەیەدا توانیوێتی 39 گۆڵ و 86 ئەسیست تۆماربكات، ساڵی 2018 بەدریشی یانەی شاهانەوە توانی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.