
ڤیكتۆر ئۆسیمین یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی راگەیاندراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە هاتنی بۆ ناپۆلی لە ساڵی 2020 بڕیارێكی گەورە بووە بۆ ئەو ، خەڵكی ناپۆلی خۆشەویستی و میهرەبانییەكی زۆریان پیشانداوە ، و ڕێگە نادات كەس بێتە نێوانیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە سۆز و خۆشەویستی خەڵكی ناپۆلی تامەزرۆی بۆ دەگڕێنەوە بۆ ئەوەی هەمیشە بە خۆشەویستییەكی زۆرەوە یاری بكات وە شانازی دەكات كە درێسی ناپۆلی دەپۆشێت.
هێرشبەرە نەیجیرییەكە پشتڕاستی كردەوە كە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی خەڵكی ناپۆلی دەكرێن، ڕاست نین خەڵكی ناپۆلی بوونەتە بەشێك لە خێزانەكەی.
ئەم لێدوانانای ئۆسیمین دوای ئەوە دێت كە باڵیۆزی نەیجیریا پێشنیاری ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەكەی كرد، سەبارەت بە ڤیدیۆی سووكایەتیكردن و ڕەگەزپەرستییەكان، هەر بۆیە هێرشبەرەكەی ناپۆلی بریاریدا بێدەنگی بشكێنێت راگەیاندراوێك بڵاو بكاتەوە.