كارلۆ ئەنچیلۆتی پاش یەكسانبوونیان لەگەڵ ئۆساسۆنا وتی پێموایە ناوبژیوان لە ئینگلیزییەكەی بێلینگهام تێنەگەیشتووە، چونكە لە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی وەرگێرانی ئەو وشەیە ماناكەی جیاوازە.

ئاماژەی بەوەشكرد، حەز دەكەم لەگەڵ ناوبژیوان قسە بكەم نەك بێلینگهام كارتە سوورەكە لە ساتێكی گرژیی ناوبژیوانەوە هاتوە جود هیچی نەكرد شایەنی ئەوە بێت ئەمڕۆ ناوبژیوان هەڵەی كرد.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی بێزار بووم لە وەرگرتنی كارتی زەرد چونكە تۆپ لە دەستی یاریزانەكەی تیپی بەرامبەریدا لە ناوچەی سزا و بە بۆچوونی من دەبوو ڤار پێداچوونەوەی بۆ بكردایە.

وتیشی لە سێ یاریی كۆتاییدا شتێك ڕوویدا كە بە ڕوونی نەدەبوو ڕووبدات و نامەوێت زیاتر باسی بكەم.

جەختی لەوەكردەوە ئەوەی دەتوانین بیكەین شەڕكردنە و بەباشی یاری بكەین، جارێكی دیكە یارییەكی باشمان ئەنجامدا، هەروەها هەوڵدەدەین ڕۆژی چوارشەممەش هەمان شت بكەین، هیوادارین ڕۆژی چوارشەممە شتەكان بەباشی بەڕێوەبچن.

لە كۆتایی قسەكانیدا وتی دەكرا سەركەوتن بەدەستبهێنین، چونكە بە باشی دەستمان پێكرد، بەڵام هێشتا لە كێبڕكێداین.