ئیلكای گۆندۆگان، ئەستێرەی ئەڵمانی، یاریزانی نوێی یانەی بارسێلۆنا، رایگەیاند لە هاتنی كیلیان ئێمباپێ بۆ ریزەكانی ریال مەدرید ناترسێت، گوتیشی "تەنیا لیۆنێل مێسی و ئێرلینگ هالاند بەربژێرن بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر. لە راستیدا هەردووكیان شایەنی باڵۆن دۆرن".

گوندۆگان باسی لە دیدی خۆی كرد سەبارەت بە ركابەریكردنی ریال مەدرید لەلایەن بارسێلۆناوە لەسەر نازناوی لالیگا كرد و گوتی "ریال مەدرید ركابەری سەرەكی بارسێلۆنایە لە لالیگادا".

كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا، كە ئایا ریال مەدرید تاكە ركابەری بارسایە بۆ خولی ئیسپانیا؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "لەسەر كاخەز لەوانەیە ریال مەدرید گەورەترین ركابەری بارسا بێت".

 ئەو زیاتر گوتی "بە ئەزموونی من تەنانەت ئەو تیپانەی كە بە بچووكتر دادەنرێن دەتوانن زۆر مەترسیدار بن و ئازارت بدەن، لەگەڵ هاوڕێكانم قسەم كردووە لەسەر هەندێك یاری سەخت لە دەرەوەی یاریگەكەماندا، پێموایە ركابەرییەكی بەهێز لەسەر نازناوەكە دەبێت، بەدڵنیاییەوە خولەكە ورووژێنەر دەبێت.

لە درێژەی قسەكانیدا، گوندوگان باسی ئەگەری هاتنی كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسیش بۆ ریزەكانی ریال مەدریدی ركابەریان كرد و گوتی "راشكاوانە بڵێم من لە گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید ناترسم. نابێت نیگەران بین، هەروەها بوونی باشترین یاریزانەكان لە لالیگادا سەرنجڕاكێشتر و ورووژێنەرتر دەبێت".