ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان (4) خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هەر​بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییە پێویستەکان بۆ ئامادەکردنی تەمویلەکە.

​وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 4ی حوزەیرانی 2026، دەستپێدەکات.