​بڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بكات. بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هەرێمی کوردستان کراوە بەزووترین کات لیستی مووچە، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ئامادە بکات و بینێرێت، تاوەکو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش پێش جەژن دابەش بکرێت، لە کاتێکدا لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواوبووە.
​لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ناردنی پارە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێم کارەکانیان دەستپێدەکەن.