ژنە  تەنهاکان 
هەمو تەوارە  دڵتەنگ  وکەمدوەکان
هەمو دارسێوە دەگمەن و
سنەوبەرە  زراف و غەمگینەکان
هەمو جۆگەلە سنگ بەرز و پرچ درێژ و
سنگ شوشەیی  ودڵشوشەیی و 
چاوتیژەکان
تەنهان  وبریندارن و
بە دۆڵی نادیاری  ژیاندا لوزەیان دێت 
دەنوسنەوە  حیکایەتی شکۆداریی  تەنهایی !! 
تەنهاییەک 
وەکو  هەڵگرتنی  پشکۆ بە لێوەکان 
وەکو گرتنی خەیاڵ  
وەکو  سەفەر لە قوڵایی  دەریاکاندا 
وەکو  دڵدانەوەی دانەدانەی  لمی  سەحرا  ،
لەبەرئەوەی ئەم  ژنانە 
ئەم دارسێوە شکۆدار  وپڕ خەیاڵ و
پڕ ژیان  وپڕ گومان و  گوڵدارانە 
ڕاستەوخۆ 
لەدەستی خودا خۆیەوە  هاتون 
لە خەیاڵی  خالقەوە 
لە باڵی  فریشتەکان  و
لە ناکۆتایی  گەردون  و
 لە ڕوناکی  وگەرمی هەتاو 
لە شەپۆلی   فەیروزی   ڕووبار 
لە نادیاریی ژیان  و درەوشانەوەی ئەستێرە 
هاتونە   سەر سەحنەی  ژیان 
نەک لە پەراسوی  چەوت وچەماوەو وخواروخێچی پیاوێکی بەزیو
کە لە سێبەری تاریک  ونسرمی   منارەیەک  
یان لە پشتی کۆماوەی تفەنگێکی ترسنۆکەوە 
شەڕی ژیان  وفڕین دەکات  
پیاوێکی بچوک !!!ێ‌

دڵسۆز حەمە ئاپرێل 2026


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا