
ڕۆمانی "دیوارەکان دەچرپێنن" (Whispering Walls) لە نووسینی ژنە نووسەر و شاعیری کورد، چۆمان هەردی، پاش سێ ساڵ لە بڵاوبوونەوەی، هێشتا وەک یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکان لە بەریتانیا ماوەتەوە. ئەم هەفتەیە ناوەندی (A Gallery & Bookshop) وەک "کتێبی هەفتە" دەستنیشانی کرد، کە ئەمەش نیشانەی کاریگەریی بەردەوامی بەرهەمەکەیە لەناو خوێنەرانی ئینگلیزیدا.
ئەم ڕۆمانە کە لەلایەن دەزگای (Afsana Press) چاپ کراوە، باس لە چیرۆکی سێ خوشک و برا دەکات لە کاتی جەنگی ٢٠٠٣دا، کە لە نێوان لەندەن و سلێمانی دابەش بوون. چیرۆکەکە گەشتێکی قووڵە بۆ ناو یادەوەرییەکان و کێشمەکێشی خێزانی لە کاتی جەنگدا، کە توانیویەتی دوای سێ ساڵ هێشتا لە ڕیزی پێشەوەی پڕفرۆشترین کتێبە کولتوورییەکانی بەریتانیادا بمێنێتەوه.