
كەریم دەشتی
رۆبسبێر له چاخی نه‌هامه‌تی شۆڕشدا
له‌بیری كردبوو شۆرش بۆ نه‌مانی خوێن گوڵی گرتووه
به هه‌زارانی نارده ژێر سهرپهڕێنهكانی مه‌یدانی مه‌رگ
گوتم رۆبسپێر وا نابێ
چه‌ند سه‌خت بوو، له‌و ده‌مه گوتی مرۆڤییه‌تی به تاجهگوڵ چانابێ
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌رچه‌ند شۆرش به‌رپا ده‌بێ، مهقصهله هه‌ر زیاد ده‌بێ
6
كامۆ بیری له گۆڕینی دونیا ده‌كرده‌وه، كه ماشینێ دایپاچی، هاوارم كرد
كامۆ، كامۆی نیگه‌رانیی ئه‌به‌دی، كه تۆ به‌دوای مرۆڤی سه‌ركێش ده‌گه‌ڕای
قه‌ت بیرت له مرۆڤی سه‌ر شێت كردبۆوه؟ گوتی سنووری نێوان
سه‌ركێشی و سه‌رشێتی له دونیای فه‌لسه‌فه‌دا یه‌كتر ره‌شده‌كه‌نه‌وه.
7
له ئه‌شكه‌وتێكی سه‌ده دووره‌كان كه ڕه‌نگه بوونێكیشی نه‌بێت
قه‌ددیس ئوگستین، كه هێنده به ته‌مه‌ندا چوو بوو
خه‌ریك بوو له‌به‌ر چاو ون ببێت و ببێت به مه‌رجانی ناو خۆڵ
له خودا ده‌پاڕایه‌وه و به‌رده‌وام نزای ده‌كرد، پێمگوت
ئه‌ی پیر، پیری هه‌موو سه‌ده‌كان، ئه‌وه‌نده‌ت نه‌ماوه ببیت به هه‌ڵم
بۆ ئاسمان هه‌ڵبچیت، ئه‌م هه‌موو دروود و سروودوت له چییه؟
بۆ كه‌سێ كه هه‌رگیز پهێت پێ نه‌بردووه‌و په‌ی پێنابهی
گوتی ده‌زانم به‌ڵام ئاخ نازانم بۆ ؟
8
ئه‌و كاته‌ی به په‌یژه‌كانی چیندا سه‌رده‌كه‌وتم و كونفوشیوسم بینی
ڕیشی له به‌فری چیا سه‌خته‌كان ده‌چوو، ئه‌وه‌نده سپی بوو
ده‌تگوت مرواریی دڵی ده‌ریایه، ده‌بریسكایه‌وه و پێمگوت
حیكمهتهكانت وه‌ك پونگی چیاكان بۆن و به‌رامه‌یان ههلدهچێ
سه‌د حه‌یف مرۆڤه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره ئاوی حیكمه‌تت ناخۆنه‌وه
سه‌یرێكی كردم و گوتی مرۆ ڤ ئاوه ده‌سڕێته‌وه، حیكمه‌ت ناوه
هه‌موو بوونێ دیماهی ده‌بینی، ئه‌وه‌ی من هه‌ر ماوه.
9
مه‌وله‌وی له‌ڕێگه‌ی شیعردا، كه پیاوێك جله‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی ڕاده‌كێشا
له‌بیری چوو كه مه‌وله‌وی پێی گوتووه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتییه ئه‌و درختهی ڕێ
بیرم خه‌ره‌وه‌و كه سه‌رم نه‌وی بكه‌م، ئیدی جڵه‌و كێش بیری چوو
مه‌وله‌وی له‌مه‌دا چاوێكی له‌ده‌ست دا
ئه‌گه‌ر مه‌وله‌وی ئه‌م چاوه‌ی له‌ده‌ست نه‌دابا
ده‌بێ چه‌ندین بیرۆكه‌ی نایابی دیكه‌ی له بینینی جوانییه‌كانی
تاوه‌گۆز بنووسیایه، حه‌یف .
10
زۆر به‌دوای كۆلۆمبس گه‌ڕام، ئه‌و گورگی ده‌ریا بوو
دواجار له‌به‌ر ده‌می كهڵێسای سانمارینۆدا دۆزیمه‌وه
لێم پرسی كه تۆ ئه‌مریكات دۆزببهوه، ئه‌ی بۆ كڵۆڵیت دووریه‌وه؟
به نركانهوه وه‌ڵامی دامه‌وه، ئه‌وه‌ی گورگی ده‌ریا بێ
له بیابانی گه‌وره جێی نابێته‌وه
