
فه‌رهه‌نگی هزریی ڕێگا
"حه‌قیقه‌ت"
(٣)
ڕه‌نگه مێژووی بیركردنه‌وه، به چه‌مكی "حه‌قیقه‌ت" ده‌ستی پێ كردبێت. بۆیه له ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌زار ساڵ مێژووی فیكر و بیركردنه‌وه‌دا، چه‌مكه‌كه‌ش جۆره مێژوویه‌كی بۆ خۆی درووستكردووه. حه‌قیقه‌ت له زه‌ینی ئێمه‌ی كورد و خۆرهه‌ڵاتی دا، زیاتر له ڕاستییه‌كی ئه‌خلاقییه‌وه نزیكه تاكو پرسێكی تیۆری. بۆیه له‌م گۆشه‌یه‌دا، هه‌ندێك سهرهتاڵی ئه‌و وه‌رچه‌رخانانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه چه‌مكه‌كه له مێژوی فه‌لسه‌فه‌دا بڕیویه‌تی.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین چه‌مكی حه‌قیقه‌ت (truth) جیایه له فاكت (ڕاستی-fact) و واقیع (reality). حه‌قیقه‌ت واته دیدی ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ واقیع چۆنه و چۆنیش ڕاستدهربچێت، فاكتیش جۆره ڕاستییه‌كی بچوكتره و له هه‌واڵێك ده‌چێت ده‌رباره‌ی واقیع (بۆ نمونه، ئه‌مڕۆ بارانه)؛ واقعیش كۆی دونیای ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌یه، واته كۆی فاكت و ڕاستییه جیاجیاكان پێكه‌وه. گه‌ر په‌یوه‌ندیی هه‌رسێكیان له نمونه‌یه‌كدا ڕوون بكه‌ینه‌وه، فاكته‌كان خاڵ و نیتكهی جیاجیان، واقیع ئه‌و خامه‌یه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كێشرێت، حه‌قیقه‌تیش ئه‌و ڕووناكییهیه ده‌كه‌وێته سه‌ر خامه‌كه و مانا به كۆی تابلۆكه ده‌دات. واته له فاكت و واقیع ده‌وڵه‌مه‌ندتر و بهگوژمتره.
دیاره بۆ هه‌ر چه‌مكێك، ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یۆنانی كۆن كه سه‌ره‌تای مێژووی فه‌لسه‌فه‌یه. له یۆنان‌دا هه‌ر له پارمهنیدسهوه تا ئه‌فلاتوون، حه‌قیقه‌ت شتێكه ده‌بێت هه‌ڵبماڵرێت، له تاریكی ده‌ربهێنرێت، ئاشكرابكرێت. ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ئه‌فلاتوون، وێنه‌ی حه‌قیقه‌تمان لای یۆنانییه‌كان پێ پیشانده‌دات كه له تاریكییه‌وه دێینه به‌ر ڕووناكی (هه‌ندێجار ده‌وتریت ئایدۆلۆژیاش لای ماركس هه‌ر تێگه‌یشتنه له ئاگاییه‌كی تاریك و هه‌ڵه ده‌رباره‌ی واقیع بۆیه ده‌بێت له ئه‌شكه‌وته‌كه بێینه‌ده‌ر). ئه‌وان به‌مه‌یان ده‌وت ئالثیا، واته هه‌ڵماڵینی شتێك له تاریكییه‌وه. به‌ڵام هه‌ر له پاشكۆی یۆنانه‌وه (واته له ئه‌رستۆوه)، حه‌قیقه‌ت پێناسه‌یه‌كی تر وه‌رده‌گرێت كه تارماییه‌كه‌ی سه‌دان ساڵ به‌سه‌ر ئه‌ورووپای مه‌سیحییه‌وه ده‌مێنێته‌وه: حه‌قیقه‌ت وه‌ك جووتبوونه‌وه‌ی زه‌ین و واقیع. واته ئه‌و ڕسته و گوزاره‌یه‌ی مرۆڤ ده‌یڵێت و بیری لێ كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ خۆیدا جووت بێت. نزیكه‌ی هه‌زار ساڵێك، واته له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا، حه‌قیقه‌ت هه‌ر له‌م ئاسۆیه‌دا مایه‌وه: حه‌قیقه‌ت بریتی بوو له‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ له‌گه‌ڵ واقیعی خودایی (نه‌زمی موقه‌ده‌سی جیهان)دا یه‌كبگرێته‌وه و بگونجێت.
كه ده‌گه‌ینه دوای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست (واته سه‌رده‌می مۆدێرن)، قورسایی حه‌قیقه‌ت دێته‌وه سه‌ر مرۆڤ و مرۆڤ ده‌بێته چه‌قی جیهان (خودا له‌لاوه لاواز ده‌كرێت). دیكارت نوێنه‌ری ئه‌م چركه‌ساته‌یه كه كۆجیتۆ یاخۆ ڕسته ناوداره‌كه‌ی داده‌ڕێژێت كه ده‌ڵێت "من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م". ده‌بێت مرۆڤ ته‌واو گومان له خۆی بكات، پاشان بنكێك بۆ حه‌قیقه‌ت دابڕێژێت. دیكارت تا ئه‌و ئاسته گومان له خۆی ده‌كات ئاخۆ بوونی هه‌یه؟ كه تێده‌گات هه‌یه و وههم نییه، ئیدی ده‌ڵێت یه‌كه‌م حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه من وه‌ك مرۆڤ یاخۆ سوبێكت هه‌م. ئه‌م گومانه بۆ ئه‌مڕۆ كه‌مێك كۆمیدی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام بنه‌ڕه‌تی دونیای مۆدێرنیشه كه مرۆڤی تیا بووه سه‌روه‌ر و جیهانیش كرایه پاشكۆ و ئۆبێكت (له كاریگه‌رییه دیاره‌كانیشی په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و ده‌ستكاریی سرووشته). كه‌مێك دوای دیكارت، كانت كه‌مه‌كێك ده‌ست له چه‌مكی حه‌قیقه‌ت وه‌رده‌دات و نه ده‌یخاته سه‌ر مرۆڤ (وه‌ك دیكارت)، نه دهشیخاته سه‌ر جیهان (وه‌ك لای یۆنان و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست)؛ به‌ڵكو له‌و نێوانه‌دا به‌رهه‌مدێت. واته حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌می كارلێكی زه‌ینی مرۆڤ و دونیای ده‌ره‌وه‌یه بێ ئه‌وه‌ی كورت بێته‌وه بۆ یه‌كێكیان. ئێمه ده‌قاوده‌ق جیهانی ده‌ره‌وه ناناسین، نازانین شته‌كان له‌خۆیاندا چۆنن، و ته‌نیا ڕووكارهكهیان ده‌گات (كه له زمانی فه‌لسه‌فه‌دا پێی ده‌وترێت "فینۆمینه-دیارده"). مرۆڤ بڕێك ماده‌ی خاو له دونیای ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت و ده‌یدات له فلته‌ری زه‌ینی خۆی (كات، شوێن، هۆ و ئه‌نجام، و هتد سه‌ره‌تا ده‌كه‌ونه لای مرۆڤه‌وه) و له‌وێوه حه‌قیقه‌ت به‌رهه‌مدێت. واته مرۆڤ فۆرم به‌و ناوهڕۆك و مه‌تریاڵه ئه‌زموونییه كرچانه ده‌دات كه هه‌ن. كهدهگهینه سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ، حه‌قیقه‌ت ده‌بێته پرۆسه، واته ده‌بێت گشت، گشتێكی زیندوو كه ده‌بزوێت و هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌گرێته‌وه و مرۆڤ خۆیشی ته‌نیا به‌شێكه له‌م پرۆسه‌یه. به مانایه‌كی تر، حه‌قیقه‌ت چیتر شتێكی نه‌گۆڕ نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیره له‌ناو مێژوودا ڕووده‌دات، شته‌كان ده‌كات به گژی یه‌كدا و گه‌شه‌ده‌كات (دیاله‌كتیك). به‌كورتی، بوون وه‌رده‌گه‌ڕێت بۆ بوونبه (كه‌ینونه بۆ صه‌یرووره). كارل ماركسیش ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ حه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكێكی ماتریاڵی و ئایدۆلۆژیی جیاوازی پێ ده‌دات. لای ماركسیش حه‌قیقه‌ت شتێكه له‌ناو پرۆسه‌یه‌كی جووڵاوی مێژوویی‌دا به‌رهه‌مدێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی شتێك بێت بۆی بگه‌ڕێین. واته حه‌قیقه‌ت سه‌ر به زه‌ینی مرۆڤ نییه، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به پراكتیك و ژیانی مادیی مرۆڤه‌كانه‌وه. حه‌قیقه‌ت ئه‌و شته‌یه كه له پراتیكدا ده‌سه‌لمێت، واته له پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی‌دا. فۆكۆش له‌ژێر كاریگه‌ریی نیچه و ماركسدا، حه‌قیقه‌ت ده‌به‌ستێت به ده‌سه‌ڵاته‌وه. بۆ نمونه، حه‌قیقه‌ت ده‌بێته به‌رهه‌می گوتار (دیسكۆرس)؛ واته هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له ڕووبه‌رێكی دیاریكراودا پێمانده‌ڵێت چ شتێك حه‌قیقییه و چ شتێكیش ناحهقیقییه- ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته حه‌قیقه‌ت دیاریده‌كات. تا ئه‌مڕۆش كه‌متاكوت هه‌ر ده‌ستكاریی پێناسه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌كرێت، به‌ڵام پێناسه گه‌وره كۆنه‌كانیش تێنه‌په‌ڕیون: ئه‌مڕۆ له‌پشت داتا و دیجیتاڵ و سه‌رمایه نامادییهكهشهوه، دیدی ماركس بۆ حه‌قیقه‌ت هه‌ر وه‌ك ئاڵنگارییه‌ك ماوه‌ته‌وه كه حه‌قیقه‌ت شتێكی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵكو خه‌ڵكێك ده‌توانن بیكه‌نه هی خۆیان