
حەمەسەعید حەسەن
هۆ دایکانی جگه‌رگۆشه ئه‌نفالکراو
کانیاوێ ڕێز
مێرگێ سڵاو
*
ئه‌گه‌ر ئاسمان
ئه‌ستێره‌یه‌کی پێوه‌یه
ئه‌وه چاوی
تاقانه‌یه‌کی ئێوه‌یه
*
دره‌ختێ به‌پێوه مابێ
له ئێوه‌وه
فێری خۆڕاگرتن بووه
په‌پووله‌یه
به تیشکی مۆمێ سووتابێ
له ئێوه‌وه
فێری له‌خۆبوردن بووه
*
هۆ دایکانی جگه‌رگۆشه ئه‌نفالکراو
کانیاوێ ڕێز
مێرگێ سڵاو
به قوربانی دار و به‌ردی ناو دێتان بم
به قوربانی خاک و خۆڵی ژێر پێتان بم
*
(*) ناونیشانی شیعرەکە لە: (أبوس الأرض تحت نعالکم)ی سەمیح قاسمەوە وەرگیراوە.