
رۆژی شەممە ٢٠٢٦/٤/٤، لە شاری هەولێر و لە هۆڵی ئاڵای ئازادی، مەراسیمێکی تایبەت بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (فوغانێک بۆ حەیران) بەڕێوەچوو.
کتێبەکە لە نووسینی نووسەر و پێشمەرگەی دێرین (حازمی مام عەلی کۆتک) و لەلایەن دەزگای میدیایی (ئێستا) وە سەرپەرشتی کۆڕی ناساندنەکەی کرا.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و خەمخۆرانی ئەدەب و کولتووری کوردی بەڕێوەچوو، کە تێیدا تیشک خرایە سەر ناوەڕۆکی کتێبەکە و گرنگیی پاراستنی هونەری حەیران وەک بەشێکی ڕەسەن لە فۆلکلۆری کوردی.
نووسەر هاوڕێ (حازمی مام عەلی کوتک) لە کۆڕەکەدا، وێڕای خوێندنەوەی چەند بەشێکی کتێبەکە، باسی لە وردەکارییەکانی نووسین و ئامادەکردنی ئەم کارەی کرد.
پاشان لەلایەن دکتۆر مەولود ئیبراهیم حەسەن و هونەرمەند دکتۆر ئامانج غازی، هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بەرهەمە کراو دەست خۆشییان لە نووسەر کرد.
لە کۆڕەکەدا کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان و خوێنەران کرا.
شایانی باسە حازمی مام عەلی کوتک، نووسەری چەند کتێبێکە و (فوغانێک بۆ حەیران) تازەترین بەرهەمیەتی کە پێشکەش بە خوێنەران و کتێبخانەی کوردی کردووە.




