ڕۆڵەکەم ڕاکە بۆکاری چاکە

نەکەی دواکەوی خێرا ئێستاکە

 بە دەست و زاری بکە هاوکاری

لەگەل گشت خەڵکی لەگوندو شاری

  لەگەڵ کەم ئەندام لەگەڵ خاڵ و مام

دەستیان بگرە لە رێگاو شەقام

 لێت بکەن پرسیار زەنگین یاهەژار

وەڵام بدەوە نەبیە گورگی هار

 هەر چاکە چاکە لە بۆ ئەمڕۆکە

دەستی چاکەکار‌ وەکو پیفۆکە

 مستەفا رسول   ۲۰۲۳/۳/۱۲


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا