هەژار ئيبراهیم - سۆران

 

کتێبی مرۆڤە خاوەن پێداویستییەتایبەتییەکان لەدیدی نابینایەکدا" ناونیشانی پەرتوکێە له لایەن گەنجێکی نابینا بەناوی(هێرش هەسنانی)بڵاوکرایه‌وە.

کتێبەکەی هەشت تەوەری لەخۆگرتووە،کەباس لەهۆکارەکانی بوون بەخاوەن پێداویستی تایبەتی و ڕووداوەنەخوازراوەکان و بابەتە تەندروستیەکان و کۆمەڵایەتی و ئەرک ومافەکان و ڕۆڵی دەسەڵات لەهەمبەرخاوەنپێداویستیه تایبەتەکان دەکات.

هێرش هەسنانی له‌ لێدوانێكدا بۆڕێگای کوردستان رایگەیاند : زۆر گرنگە وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت لەگەڵ یەکتریدابکەین، لەکاتی پێویستدا هاوکاری یەکتری بکەین.هەروەها چاوپۆشی لەکەم وکوڕییەکانی یەکتریدابکەین.

وتیشی: کتێبەکەشم پێشکەش دەکەم بەهەموو مرۆڤدۆست و ژیان ویستێک و خانەوادە و هاوسەرەکەم، کە هەمووکات خەمخۆر و پاڵپشتمبووە.

_ نووسەرناوی تەواوی (هێرش نەجمەدین سەعیدە.)لەساڵی 1987لەگوندی هەسنانی بناری چیای حەسەن بەگ لەدایکبوە،لەتەمەنی10ساڵی بۆتە نابینا و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە ولەچەندین دام ودەزگای ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەیی کاری کردوەوگەنجێکی چالاک و ناسراوی سنووری ئیدارەی  سەربەخۆی سۆرانە.خێزاندارەوخاوەنی دوومنداڵه.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا