
نیوسەدەیە شەوانە
من لە جەنگدام
جەنگی کوشتنی هەستەکان!
نیوسەدەیە
ڕۆژانە من لە غەمێکدام
غەمی پەیداکردنی نان!
**
نیوسەدەیە لەسەر
ئەم ئەستێرە شینە
ڕۆژانە ئازار دەچێژم
بۆ دابینکردنی بژێوی!
شەوانەش
ناتوانم بنووم
لەبەر حەسرەتی بێئەوی!
**
دوای ئەو
بووم بە دۆستی مردن
تۆسقاڵێک ئەڤینم نەما
بۆ خۆشبەختی و
ژیانکردن!
**
بە جۆرێک
داگیری کردووم
من نازانم
بێجگە شێتی
ئایندە
چی بۆ هەڵگرتووم!
**
ئێمە ئەوەندە
لە وەهما بزرین
عاشقی جەنگین
نامۆین بە ئەوین!
**
جار جار
ئەوین و برسێتی
ڕاماندێنن
بە جۆرێک لە کۆیلەیەتی!
**
جەمال حەمید
٢٠٢٦
