
دڵۆپێك ئاو حه‌قیقه‌تی نییه،
باران بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رئێشه ڕزگاری بێ،
ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ده‌ته‌كێنێ !
خۆڵ یاخی نه‌بێ كه بوونی ئه‌زه‌لییه،
نووچێك بدا له یه‌خه‌ی مه‌رگ،
ته‌رمه‌كان شاهیدن !
به‌رد بۆ شانازی ده‌كا كه بێده‌نگه ؟
هه‌ره‌مه‌كانی فیرعه‌ون شاهیدن،
ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رد ،
بووه سه‌مه‌ره‌ی سه‌رسوڕمان !
مێژوو نه‌ڵێ هه‌وڵم دیاره،
جگه له ڕابردوو،
له كوێوه ده‌بێته سوار و پیاده !
با ئاوێنه ئه‌وه‌نده به فیزه‌وه سه‌ما نه‌كا،
هه‌موو نهێنییه‌كان ده‌زانێ،
له‌ره‌ی له‌رزینێك به‌سه،
هاواری هاڕه بكا !
با خۆرنشین ئه‌وه‌نده لۆمه‌ی ،
ئێواره نه‌كا چۆته باوێشكی خه‌و،
ئه‌وه‌ی له بیرچوو ده‌بێته سه‌رینی شه‌و !
با شمشاڵ ئه‌وه‌نده سه‌ره‌ڕۆ نه‌بێ،
ده‌نگی خۆشتره له ڕه‌شه‌با
دوێنێ قامیشێك بوو سه‌ر به‌خێڵی (با)
ئاگر با ئه‌وه‌نده متمانه نه‌كا،
به شه‌ڕی مه‌شخه‌ڵه‌كانی ،له كۆتا شه‌ڕا،
بۆ خۆڵه‌مێش نووچ ئه‌دا !
با گژوگیا به نه‌شئه‌یان له خۆبایی نه‌بن،
كه پووشپه‌ڕ هات،
غوبار له‌به‌ر ده‌كه‌ن !
هه‌موو كۆشكه‌كان پێده‌كه‌نن،
كه لوتیان گه‌شتۆته ئاسمان
سه‌رده‌مێك دێ پێكه‌نینیان،
چۆته كه‌لاوه‌كان !
با باڵنده سه‌ركێشی نه‌كا له ئاسمانا ده‌فڕێ،
ڕۆژێك دێ،له خاكا نیشته‌جێ !
ڕۆژ هەڵەبجەیی
