كەریم دەشتی

سەیركە هەموو شتێ‌ دەگەڕێتەوە جانگی خۆی

هەموو شتێ‌ دەست بە بوونی خۆی دەگرێت و

دەگەڕێتەوە یەكەمین بانگی خۆی

مانگ نووری خۆی

بە هەموو زەمین دەبەخشێ‌

كە ماندوو بێت ئاوا دەبێ‌

هێور هێور دەگەڕێتەوە جێگای خۆی

خۆر دونیا پڕ ئاور دەكا

كە باڵەكانی شل دەبێ‌

 دەگەڕێتەوە ڕێگای خۆی

مەل بە هێزی باڵەكانی

لەو ئاسمانە بەرینەدا وەڕەز دەبێ‌

دەچێتەوە ناو لانەی خۆی

مێرووله‌ چه‌ند بچووكه‌

لە هەموو شوێنێ‌ جێی دەبێتەوە

بەڵام زەوی تووڕ هەڵدەداو 

ڕادەكاتەوە شانه‌ی خۆی

تاووس ئەو هەموو جوانییەی خۆی

لەدونیا دەشارێتەوەو 

دەچێتەوە ناو پەڕی خۆی

من و تۆ نەبین ئەی دۆست

قەدەر بە پێچەوانە دایڕشتووین

ئەگەر من بچمەوە ئاسمان

تۆ دەچییەوە قووڵایی زەوی

من ئەگەر ئاگربم تۆ ئاوی

یا من لە تاریكی بۆت بگەڕێم

ئەوە تۆ لە ناو ڕۆحی هەتاوی


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا